وێنە: ئەمجارە لە جێگەی مۆزەکە شتێکی سەیرو جیاواز دادەنرێت

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 813‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

مۆزەخانەی عەرەبی لەوڵاتی ئەمریکا کارێکی سەیرو جیاواز نمایش دەکات ئەویش پاش بڵاوبوونەوەی مۆزێک کە لەتیپێکەوە بەسترابوو لەلایەن یەکێک لە هونەرمەندە ئیتاڵییەکان لە دیواری پێشەنگایەکدا و دواجار ئەم مۆزە بە 121 هەزار دۆلار فرۆشرا. 


ئەمریکییە بە رەگەز عەرەبەکانی وڵاتی ئەمریکا لە مۆزەخانەی عەرەبی ئەو وڵاتە لە جێگەی مۆزە بەناوبانگەکە شاورمەیەک بەتیپێکەوە هەڵدەواسن، ئەمەش بەواتای ئەوەی عەرەب سەرنجی زیاتر بەلای شاورمە و خواردندا دەروات نەک مۆز. 

ماتیۆ ستیڤیلز بەڕێوەبەری مۆزەخانەی عەرەبی لە ئەمریکا رایگەیاند: ئەم کارەی گەنجە عەرەبەکانی ئەمریکا لەکارێکی شێتانە دەچێت، بەڵام کەباسی هونەر دەکرێت ئەم شاورمەیەش هاوشێوەی مۆزەکە هونەرەو ئەمیش چیرۆکی تایبەتی هەیەو سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت. 

ئامادەکردن: س.ن 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure