برای زاوا ئامادەى ئاهەنگەکە دەبێت و ئەم کارە بەرامبەر بووکە دەکات!

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 14056‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


لە ئاهەنگێکى هاوسەرگیریدا برایەکى زاوا بەسەرخۆشى ئامادەى ئەو ئاهەنگە دەبێت و لە ژێر کاریگەرى مادە کهولییەکان لە بووکە و کەسوکارى دەدات و ئەو خۆشییەیان لێتێک دەدات.

 

بە پێی رۆژنامەى (زەسەن)ى بەریتانى، ئەو رووداوە لە ناو  یەکێک لە ئوتێلەکانى وێڵز لە بەریتانیا روویداوە و تومسون ریدیان وێڵسۆن بە سەرخۆشى ئامادەى ئاهەنگى براکەى بووە و پێش ئەوەى لە بووکە بدات وتویەتى:"ئێوە خانەوادەیەکى باش نین و نەدبوایە براکەم هاوسەرگیریت لەگەڵدا بکات".

 

لە کۆتاییدا لە بووکەى داوە و پاشان بەربووەتە گیانى دایک و هەردوو خۆشکى بووکە و دواى بەرزکردنەوەى سکاڵا و دەستگیرکردنى، دەرکەوتووە زاواش سەرخۆش بووە و براکەشى دواى ئەو رووداوە لە بەڕێوەبەرى ئەو ئوتێلەشى داوە و بووکەش لەسەر قادرمەکان بەربووەتەوە و زیانى جەستەی بەرکەوتووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure