منداڵ و سزا

تەندروستی :: 13/12/2019‌ :: 516‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


كاتێك منداڵەكەت رەفتارێكی خراپ دەنوێنێت و تۆ توڕە دەبیت ئاسانترین رێگە ئەوەیە وەك سزادان بینێریتە ژوورەكەی خۆی یان رێگەی یاریكردنی لێ بگریت یان لێی بدەیت. بە رواڵەت وا دێتە بەرچاوت كە گەیشتبیتە ئەنجامەكەت و ئیتر منداڵەكەت كاری خراپ ناكات، بەڵام دەروونناسەكان دەڵێن سزادان تەنیا ئەنجامێكی كاتی هەیە.

 

بۆیە لەبری سزادان باشتر وایە پەنا بۆ رێگەی دیكە ببرێت بۆ پەروەردەكردنی منداڵ كە ئەنجامی درێژخایەنتریان هەیە. سزادانی منداڵ مانای وایە كاردانەوەكەت زیادەڕەویی تیایە ئەم هەستە نەرێنییە كاریگەری خراپ لەسەر خۆت و منداڵەكەت جێ دەهێڵێت و رەنگە لێكەوتەی خراپی هەبێت بۆنموونە زیانی جەستەیی پێ بگات. سزادانی منداڵ رەفتارێكی هەڵەیە راستە سزادان ئاسانترین شێوازی مامەڵەكردنە لەگەڵ منداڵ و هیچ ئەرك و ماندووبوونێكی ناوێت بەڵام بە دڵنیاییەوە رێگەیەكی راستی پەروەردەیی نییە.

سزادانی منداڵ والێدەکات نەتوانێت گەشە بدات بە پرۆسەی خۆزەوتکردن و بواری ئەوەی بۆ ناڕەخسێك كە باش و خراپ و راست و هەڵە لەیەك جیابكاتەوە چونكە كەسووكارەكەی ئەو مەسەلەیەیان بۆ روون نەكردووەتەوە. سزادان رەفتاری منداڵ ناگۆڕێت چونكە منداڵ كە دەترسێت یان یاخی دەبێت یان تووشی نیگەرانی دەبێت توانای فێربوون لەدەست دەدات سزادانی منداڵ ئەو پەیامەی پێ دەگەیەنێت: (تۆ هەڵەیەكت كردووە و ئەم سزایەش ئەنجامی رەفتاری هەڵەیە). بەڵام منداڵ بەتەنیا خۆی ناتوانێت بزانێت رەفتارە راستەكە چییە.

سزادانی منداڵ وای لێ دەكات رێزگرتن لە خۆی كەمتر ببێت و كۆمەڵێك گیروگرفتی دەروونی ترسناكی بۆ دروستبكات كە بە درێژایی ژیانی پێیانەوە بناڵێنێت و كەسێكی ترسنۆك دەردەچێت. پێش ئەوەی سزای منداڵەكەت بدەیت یەك پرسیاری سادە لەخۆت بكە: ئایا دەتەوێت منداڵەكەت لێت بترسێت؟ بێگومان نەخێر.

 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure