بەهۆى رارایی لەرادەبەدەر ئەم کارەبەرامبەر هاوسەرەکەی دەکات

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 1478‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێکى تەمەن 39 ساڵ بەهۆى تووشبوونى بە نەخۆشییەکى دەروونییەوە لە کۆمەڵگا و خۆشەویستانى جیادەبێتەوە و ناهێڵێت بەرکەوتەى جەستەیی لەگەڵ هاوسەرەکەى رووبدات.

لەوبارەیەوە هەنا عەواد دەڵێت:"من پێشتر پزیشکى منداڵان بووم و لەگەڵ حەسانى هاوسەرم لە نیویۆرک ژیانێکى ئاسوودە دەژیاین و دواى تێپەڕبوونى 3 مانگ، لە پرێکدا تووشى نەخۆشى رارایی OCD رادەبەدەر بووم، واهەستم دەکرد هەر شتێک بەر دەست و جەستەم بکەوێت ئەوە گڵاو دەبێت و پاکبوونەوەى نییە، بۆیە ناچار زۆر جار جلوبەرگ و شتەکانى ماڵەوەم فڕێدەدا  و بەردەوام شتى نوێم دەکرى.

دواى ماوەیەکى زۆر وازم لە پیشەکەم هێناو و نەمدەهێشت هاوسەرەکەم دەستی بەرمبکەوێت و لەماڵ دەرم کرد بۆ ئەوەى پیس و گڵاو نەبم، ئەوەیش ناچار لە ئوتێلەکان ژیان بەسەر دەبات.

لە ئێستادا من بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە متمانەم بە پزیشک نییە و ناتوانم وەک جاران تێکەڵ بە کەسوکار و کۆمەڵگا ببم، بۆیە  ناچار لە ژورێکدا بەتەنها ژیان بەسەر دەبەم.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

بڵاوکردنەوە: س.ن

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure