پزیشکێک دەستدرێژی دەکاتە سەر 25 کچ و ژن

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 4514‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پزیشکێکى هیندى بە بیانووى ئەوەى پزیشکى تایبەتى ئەکتەرى ناودارى ئەمریکى ئەنجلینا جولى بووە، سەرنجى کچ و ژنانى بەریتانیا بۆ لاى خۆى رادەکێشێت و بەوهۆیەوە دەستدرێژیی سێکسى دەکاتە سەر 25 قوربانى.

مانیش شاه تەمەنى 50 ساڵە و لە سەنتەرى پزیشکى موونى لە لەندەن کاریکردووە و زۆربەى قوربانییەکانى بەوە هەڵخەڵەتاندووە، گوایە ئەو چارەسەرى ئەنجلینا جولى کردووە و بەهۆى تووش بوونى بە شێرپەنجە مەمکى بڕیووە و ئەزموونێکى زۆرى هەیە لە نەخۆشى ژنان و دەستنیشان کردنى گرێیە شێرپەنجەییەکان.

لە ئەنجامدا وەک پشکنین بەزۆرەملێ دەستدرێژیی سێکسى کردووەتە سەریان و لەکۆتاییدا 25 کەس سکاڵاى یاساییان لەسەرى تۆمار کردووە و بەتاوانى دەستدرێژیی سێکسى و خراپ بەکارهێنانى پیشەکەى دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure