ژینگە پارێزانی پێنجوێن بۆ گردبوونەوە دەچنە سلێمانی

ژینگە :: 11/12/2019‌ :: 424‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ – رێبین حەسەن
بەمەبەستی خستنەڕووی كێشە و داواكارییەكانیان و وەك هەوڵێك بۆ پاراستنی دارستانەكانی كوردستان و بەتایبەتیش سنووری قەزای پێنجوێن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژینگەپارێزانی پێنجوێن بەرەو شاری سلێمانی بەرێكەوتن بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەك.

 
رێبوار كەمال، سەرۆكی رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە لەپێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: بەمەبەستی خستنەڕووی ئەو كێشانەی رووبەڕووی دارستانەكانی كوردستان و سنووری قەزای پێنجوێن بەتایبەتی بۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەك ژمارەیەك ژینگە پارێز بەرەو شاری سلێمانی بەرێكەوتین.
وتیشی "مانەوەی دارستانەكان، واتە مانەوەی سەلامەتی ئێمە، بەداخەوە تووشی بڕین و سووتان و لەناوچوون بوونەتەوە و دەمانەوێت ئەمڕۆ لەگردبوونەوەیەكدا لەشەقامی سالم، پاركی نالی، تەنیشت كتێبخانەی گشتی بۆ رایگشتی ئەوە بخەینە ڕوو كە پێنجوێن خەریكە لەناوچەیەكی كوێستانیەوە دەبێتە ناوچەیەكی بیابانی و بۆ گردبوونەوەش مۆڵەتمان وەرگرتووە و هەر كەسێكیش لەگەڵماندا بێت یان لەسلێمانی بەشدار بێت پێی خۆشحاڵ دەبین".
روونیشیكردەوە،" ساڵانە لەوەرزی هاویندا دارستانەكانی پێنجوێن، بەهۆی ئاگركەوتنەوە و لەزستانیشدا بەهۆی بێ نەوتیەوە رووبەڕووی لەناوچون و سوتان بوونەتەوە.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure