هەستی بەئازار دەکرد لەپاژنەی پێیدا, بزانە پزیشکەکان چییان دۆزییەوە

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 1237‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ژنێکى تەمەن 31 ساڵ دواى وەرزشکردن هەست بە ئازارى پاژنەى پێی راستى دەکات و دواى پشکنین و بەدواداچوون، پزیشکان پێی رادەگەێنن کە تووشى شێرپەنجەى سییەکان بووە.

 

بە پێی رۆژنامەى (میرەر)ى بەریتانى ماتى تەمەنى 31 ساڵ و وەرزشوانێکى زۆر بەتواناو لێهاتووە و خاوەن لەشولارێکى رێکە، بەڵام دواى ئەوەى سەردانى نەخۆشخانە دەکات تووشى شۆک دەبێت کاتێک پزیشکەکە پێی رادەگەێنێت کە پاژنەى پێی و سێیەکانى تووشى گرێیەکى شێرپەنجەیی بوون.

 

ماتى بۆ دڵنیا بوون سەردانى چەند پزیشکێکى دیکە دەکات و هەمان وەڵامى دەستدەکەوێت بۆیە دان بە واقیعى نەخۆشییەکەى دەنێت و بۆى دەردەکەوێت کە شێرپەنجە جیاوازى لە نێوان کەسى وەرزشوان و ئاسایی ناکات، بۆیە لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى ویلایەتى کالیفۆڕنیا چارەسەر وەردەگرێت.


وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure