بەڵگەی نوێی بونی کۆیلەی سێکسی لەناوسوپای ژاپۆن ئاشکرا دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 1154‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بە پێی راپۆرتێك كە لە ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس  بڵاوكراوەتەوە سوپای ژاپۆن ژنانی بۆ بەدەست هێنانی حەز و خۆشی و چێژی سێكسی جەنگاوەرەكانی لە شەڕی دووەمی جیهانی بەكار هێناوە.

 
ئەو بەڵگە فەرمیانە كە ئاشكراكراون مۆری بە نهێنیان لێدراوە و ئاشكرایدەكات سوپای ژاپۆن پێشتر و لەوسەردەمەدا داوای كردووە كە كچ و ژنی زیاتریان بۆ بنێردرێت بۆ  سەربازەكانیان لەژێر ناوی كۆیلەی سێكس یاخود ژنانی چێژ بەخش بەرێژەی ژنێك بۆ هەر 70 سەربازێك لە سوپادا بێت.
مێژووی ئەو بەڵگانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1938.
دۆسەی كۆیلەی سێكسی خاڵی ناكۆكی نێوان كوریای باشوور و ژاپۆنە  بەتایبەت لەسەر ئەو ژنانەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە  لە كۆریا و تایوان و ئوسترالیا و فلپینەوە هێناونی و هەروەها لەناو ژاپۆنیش.
هەتا ئێستاش لەسەر ئەم پرسە سكاڵای دادوەری و یاسایی لە نێوان كوریای باشوور و ژاپۆندا هەیە.
یوهی كونو سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن كە لە ساڵی 1993 لەو پۆستەدا بوو داوای لێبوردنی دەربارەی پرسی ژنانی چێژبەخش  كرد.
هەر لەو بەڵگانەدا ئاشكرا كراوە كە كونسوڵی وڵاتێك لە ناوچەی جینان كە شارێكی چینییە  سكاڵای لای وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن كردووە و رایگەیاندووە كە رێژەی  لەش فرۆشی ئەو كات بەهۆی داگیركاری سوپایی ژاپۆنەوە لە ئاستێكی بەرز دابووە و رێژەكەی زۆر بووە.
سەرەرای ئەو سكاڵایە داوای كردووە نزیكەی 500 ژنی تر بۆ پڕكردنەوەی پێداوستی سەربازەكان لە ناوچەكە بنێردرێت.
مێژوناسەكان لەو راپۆرتەدا دەڵێن كۆیلەی سێكسی لەو سەردەمەدا بەدەیان هەزار ژنی تێپەڕاندووە.   

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure