ڤیدیۆ: دەستگیركردنی دوو دز كە جلی خانمانیان پۆشیوە

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 1494‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لایەنە ئەمنیەكانی عەمانی پایتەختی ئوردون  ئەو دزەیان دەستگیر كردووە كە داویەتی بەسەر بانكێكی ناوچەی وادی رمم لەو وڵاتە و دانی بەوەدا ناوە كە ئەم كارەی لەگەڵ كەسێكی تردا كردووە.

 لەپارچە ڤیدیۆیەكدا كە بڵاوكراوەتەوە هەردوو دزەكە دەردەكەون كە جلی ژنانەیان پۆشیوە و عەبا و پەچەیان كردووە  و دوای بردنی سندوقێكی بچوكی پارە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون، بەڵام كاتێك سندوقەكەیان كردۆتەوە توشی شۆك بوون كە بینیویانە تەنها 53 دینار تێدابووە.

لایەنە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە توانیویانە  ناسنامەی ئەو دزە ئاشكرا بكەن كە دواتر خۆی خۆی رادەست كردووە و دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ كەسێكی تر ئەم كارەیان كردووە و لەناو ئۆتۆمبیلەكەیاندا  لایەنە ئەمنیەكان دەستیان گرتووە بەسەر  چەك و جلی ژنانەدا  . 

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: س.ن

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure