دەستوخەتت چی لەبارەتەوە ئاشکرا دەکات؟

هەمەڕەنگ :: 18/12/2019‌ :: 572‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دەستنووسینەکەت زۆر شت لەبارەی کەسایەتیت دەڵێت، بەتەنها ئەو وشانە نا کە دەیاننووسیت بەڵکو ئەو ڕێگایەشی کە نووسینەکانتی پێ دەنووسیت .

(ئەنێت پۆیزنەر)سەرنووسەری (دەستنووسزانی کلینیکاڵ)'ە کە نامیلکەیەکی پڕ زانیارییە بۆ کارامەیی لە تەندروستی دەروونی و دەستنووسیزانی و دەڵێت: دەستنووسزانان دەتوانن لە رێگەی دەستنووسەوە تایبەتمەندی رەفتاری کەسێک دەربخەن .
لە رێگای ئەم خاڵانەوە بزانە دەستنووسەکەت چی دەربارەتەوە دەڵێت:
هەمەجۆری پیتی (i) : تۆ هەستێکی لاوازیت بەرامبەر بە خۆت هەیە 
(پۆیزنەر) دەڵێت: ئەگەر کەسێک شێوە جیاوازەکانی پیتی (i) بەکارهێنا لە ئیشی ڕۆژانەیدا ئەمە دەریدەخات نووسەرەکە هەستێکی ناجێگیری هەیە بەرامبەر ناسنامەی خۆی .
شێوازی ناجێگیر : تۆ مامەڵە لەگەڵ شپرزەیی خۆتدا دەکەیت
پۆیزنەر دەڵێت : ئەگەر کەسێک شێوازی نووسینی ناجێگیری هەبوو و ئەندازەی جیاواز و شێوازی پیتی جیاوازی لە نووسینەکانیدا بەکارهێنا واتا قورساییەکی زۆری لەسەر شانە و بەدەست کێشەی سۆزداریەوە دەناڵێنێت، هەروەها دەڵێت: لەوانەیە کەسەکە کێشەی شەکرەی هەبێت یان کارێکی زۆر دەکات .
بازنە لە هەموولایەک :دەتەوێت خۆت بپارێزیت
پۆیزنەر دەڵێت :بەکارهێنانی بازنەی گەورە لە وشەدا "میکانیزمێکی خۆپاراستنە" وە ئاماژەیە بۆ "پاراستنی خودی"،هەروەها روونی دەکاتەوە کە نووسەرەکە لەوانەیە نهێنیەک بشارێتەوە یان هەست بە ناپارێزراوی بکات.
وشەی کرژبوو(چووبەناو یەکدا) :تۆ لە ژێر فشاردایت
ئەگەر کەسێک نووسینەکانی بە کرژی دەرکەوت واتا هاوشێوەی ئامێری مۆسیقی ئەکۆردیۆن لەهەردوولاوە فشاری کەوتبێتە سەر ئەوا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە لە ژێر فشارێکی زۆردایە، ئیتر ئەگەر ناوەکی بێت یاخود دەرەکی ،هەروەها دەڵێت:  ئەو فشارەی تاکەکە هەستی پێ دەکات لە نووسینی وشەکانیدا دەریدەبڕێت.
پیتی بچووک: واتا کەسێکی گۆشەگیریت
بەپێی پۆیزنەر ئەم کەسانە "پسپۆرن لە جەختکردنەوە"، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەستەمە لێیان تێبگەیت، هەروەها ئەم نووسەرانە زیاتر گۆشەگیرن و پێیان خۆشترە بەتەنیا بن.
وشەی گەورە :دەتەوێت تەرکیزت بچیتە سەر
پۆیزنەر دەڵێت : ئەو کەسانەی دەستنووسێکی گەورە بەکاردەهێنن دەیانەوێت خۆیان بنوێنن .
سوچی تیژ:هەست بە دەسەڵاتداری دەکەیت
ئەو کەسانەی پیتەکانیان بە گۆشەی تیژ دەنوسن واتا نوسەرەکە "توانای لێکدانەوەی بەهێزە"، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسایەتی نوسەرەکە لەو جۆرانەیە کە ئارەزوو بە کۆنتڕۆڵکردن دەکەن.
نووسینی هەموو وشەکان بە گەورەیی (کەپیتاڵ) : تۆ توخمێکی ئازادانەت هەیە
پۆیزنەر دەڵێت: ئەگەر کەسێک نوسینەکانی بە پیتی کاپیتاڵ بێت واتا مێشکێکی ئازادیان هەیە، وەک ئیمزای دروستکەری زنجیرە درامای سیمسۆن کە هەموو پیتەکانی کاپیتاڵە.
 بۆشایی زۆر لە نێوان وشەکان: تۆ هەست بە دەست بەسەرا گرتن دەکەیت
بە گەڕانەوە بۆ پۆیزنەر ئەگەر بۆشاییەکی زۆر لە نێوان وشەکان هەبێت وەک بڵێی ڕەشەبایان بەر کەوتبێ دەریدەخات کە نووسەرەکە "ئاستێکی بەرزی لێکۆڵەرانەی هەیە"، دەریدەخات کە کەسایەتیەکی ئارەزووی کۆنترۆڵکردنی هەیە .
دەسنووسی کاڵ : کەسێکی هەستیاریت
ئەگەر کەسێک فشارێکی زۆر کەمی خستە سەر پاندانەکە کە وای لێبێت لە پێنووس بچێت ،پۆیزنەر دەڵێت ئاماژەیە بۆ ئەوەی نوسەرەکە هەستیارە یان کێشەی سۆزداری هەیە.
نووسینی پیتەکان بە خڕی : کەسێکی دڵ کراوەیت
بە گەڕانەوە بۆ پۆیزنەر ئەم جۆرە نووسەرانە کەسانی "دەربڕ و سۆزدار و دڵ گەرمن" .
بۆشایی زۆر : هەست بە دووری دەکەیت
بۆشاییەکی زۆر لە نێوان وشەکاندا ئەوە دەردەخات کەسەکە هەست بە دووری دەکات وەکو وابێت بۆشایی نێوان وشەکانی بڵێن نوسەرەکە کێشەی هەیە لە پەیوەندی دروستکردندا.
بۆشایی کەم : تۆ ئارەزوو بەوە دەکەیت پەیوەندیەکی نزیکت هەبێت
کاتێک نووسەرێک زۆر بە کەمی بۆشایی دادەنێت لە نێوان وشەکانیدا ئەوە دەردەخات ئارەزوو بەوە دەکات پەیوەندیەکی نزیکی هەبێت یان کێشەی هەیە لە دانانی سنورێکی دیاریکراو لەگەڵ کەسانی چواردەوریدا.
ستایلی جوان و تەواو : تۆ کەسێکی ئاساییت
هەبوونی دەستنووسێکی تەواو و بێ کێشە ئەوە دەردەخات کە تۆ کەسێکی سادە و گونجاویت، ئەم جۆرە کەسانە هەر لە سەرەتاوە کە فێری نووسین بوون و دوای ڕێساکان کەوتوون .
واژۆی جیاواز و نامۆ :واتا ژیانی کۆمەڵایەتیت جیاوازە لە ژیانی تایبەتت
ئەگەر کەسێک واژۆیەکی تەواو جیاواز بەکاربهێنێت لە نووسینەکانیدا ، ئەوە دەردەخات ئەو وێنە گشتیەی لەبەرچاوی خەڵک دروستی کردووە لە کەسایەتی خۆی جیاوازە واتا دوو کەسایەتی هەیە.
ناوی لێکئاڵاو : کەسێکی نزیکیت لە خێزانەکەتەوە
ئەگەر کەسێک ناوی یەکەم و دووەمی لە ئیمزاکەیدا لێکئاڵابوون واتا لە خێزانەکەیەوە نزیکە.
Tی لێکدابڕاو یان i بە خاڵەوە بنووسیت: ئەوا تۆ کەسێکی زۆر بە دیقەتیت.
ئەمە مانای وایە کە کەسەکە وردبین و بە دیقەتە ،ئەم کەسانە کەسانی بەویژدانن و رەتی دەکەنەوە کە بچووکترین نیشانە بەجێبهێڵن دوای خۆیان.

وەرگێڕان: لیڤار

پێداچوونەوە:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure