هونەرمەندێکی ناسراو بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 11/12/2019‌ :: 15462‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
سەمیر سەیف ی دەرهێنەری میسڕی لە تەمەنی 72 ساڵی دا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

ئەكادیمیای هونەری و سەندیكای هونەرمەندان و سینەما و ژمارەیەك دامەزراوەی هونەری و رۆشنبیری لە میسر  بەشداری پرسەكەیان كرد.

لە دەسپێكی كاركردنیدا سەیف یاریدەدەری حەسەن ئیمام ی دەرهێنەر بووە وكاری دەرهێنانیان بۆ چەندین فیلم كردووە و ئەزمونێكی باش لەو فیلمانەوە فێر بووە .

 لەناوەڕاستی حەفتاكان یەكەم كاری خۆی وەك دەرهێنەر پێشكەش كردووە و ژمارەی ئەو كارانەی دەرهێنانی بۆ كردووە نزیكەی 30 فلم بووە لەوانە (بێگانەیەك لەماڵەكەمدا و سەماكەر و سیاسیەكە و بازاڕێ چێژبەخش و جەنابی وەزیر ) و چەندین فیلمی تری ناودار .

كاری دەرهێنانی بۆ زنجیرە فیلمێكی تری بەناوبانگ كردووە لەگەڵ هونەرمەند عادل ئیمام لەوانە (بەرگومان) لەساڵی 1981 و چەندین فیلمی تر كە سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەست هێناوە .

لە دراما تەلەفزیونیەكانیشدا كاری دەرهێنانی بۆ چەندین دراما و زنجیرە كردووە،  هەروەها سەرۆكی میهرەجانی نیشتمانی سینەمای میسری بووە .  

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure