وێنەی ئەو ژنە ببینە کە کچان و ژنانی دەبرد بۆ ئەندامەکانی داعش

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 19000‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئەو ژنەی بەوە تاوانبارکرا کچ و ژنی بردووە بۆ ئەندامەکانی داعش لە رێگەی تورکیاوە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

 
توبا گۆندال-ی تەمەن 25 ساڵ لە منداڵییەوە چووەتە بریتانیا و لە زانکۆی گۆڵد سمیس لە لەندەن خوێندوویەتی، ئەم خانمە بەوە تاوانبارکراوە کچ و ژنی دۆزیوەتەوە بۆ ئەندامەکانی داعش یەکێک لەوانەش شەمیمە بێگومە کە بە بوکی داعش ناسراوە.
ئەم ژنە لەگەڵ سێ ژنی دیکە و حەوت منداڵدا لە رێگەی تورکیاوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەیە کە تورکیا دەستیپێکردووە بۆ ناردنەوەی شەڕکەرەکانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان تاکو لەوێ دادگایی بکرێن.
ئەم ژنە لە ساڵی 2015وە لە ریزی داعشدایە و بەوە بەناوبانگە چەندین کچی هەرزەکار و ژنی راکێشاوەتە ریزی داعش، دەوترێت لە نێوان داعشدا پلە و پایەیەکی زۆری هەبووە.

وەرگێڕان:ه.ف

پ: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure