پێنج ئامۆژگاری بۆ کۆتاییهێنان بە سەرە رەشەکان

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 1506‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


سەرەڕەشەکان یەکێکە لە بێزارکەرترین کێشەکانی پێست و خانمان هەوڵدەدەن بە چەندین شێوەی جیاواز چارەسەری بکەن، لەم چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی هێڵس لاین چەند ئامۆژگاریەک بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە پێشکەش دەکات:

 
-بەردەوام حەمامی هەڵم بکە بۆ پێستت چونکە بەکتریا چالاکەکانی سەر پێست لەناو دەبات و کێشەی سەرە رەشەکان چارەسەر دەکات.
-دەتوانیت بە نیشاستە و شۆفان ماسک بکەیت و بیدەیت لە شوێنی سەرەڕەشەکان، لەکۆتاییدا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
-تێکەڵەی هەنگوینی سپی و نیشاستە بدە لە ناوچەی سەرە رەشەکان و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.
-بەردەوام ماسکی تایبەت بۆ لابردنی خانە مردووەکانی سەر پێست بەکاربهێنە.
-پاکەرەوەیەکی گونجاو بۆ پێستت بەکاربهێنە تاکو بەکتریا زیانبەخشەکان لەناو بەریت و لەئەنجامدا سەرەڕەشەکان چارەسەر دەبێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure