بۆچی هەنار بە نیشانەی بەپیتی ژنان دادەنرێت

هەمەڕەنگ :: 15/12/2019‌ :: 2665‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


لە دێر زەمانەوە میوەی هەنار ناوبانگیەکی گەورەی هەبووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4000 ساڵ لەمەوبەر و لەوکاتەدا پێی دەگوترا سێوی چینی.

 
سودەکانی هەنار جۆراوجۆرە و هەندێک لە خانمان وەک دەرمان بەکاری دەهێنن بەتایبەتی لە نیوەی تەمەن و پاش دەرکەوتنی نیشانەکانی پچڕانی سوڕی مانگانە وەک خەمۆکی و مەزاجی و دابەزینی ئاستی ئیسترۆجین.


بەپێی ماڵپەڕی ناچڕەڵ نیوز ئەمە دیارترین سودەکانی هەنارە


بۆ تەندروستی دڵ باشە
پاش تەمەنی نا ئومیدی ئەگەری مردنی خانمان بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان دوو بۆ سێ هێندە زیاد دەکات، لەبەرامبەردا شەربەتی هەنار کۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت و بڕێکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە و ناهێڵێت کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێنبەرەکاندا بمەیەت.
توێژەران بۆیان دەرکەوت خواردنەوەی کوپێک شەربەتی هەنار بەشێوەیەکی رۆژانە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن ، هەروەها ناهێلێت کۆلیسترۆل لە خوێنبەرەکاندا بمەیەت.
بەپێی توێژینەوەکە ئەگەر رۆژانە بۆ ماوەی سێ مانگ کوپێک شەربەتی هەنار بخۆیتەوە ئۆکسجین زیاتر دەگاتە ماسولکەکانی دڵ.


بەرەنگاری پووکانەوەی ئێسک دەبێتەوە
کاتێک خانمان دەگەنە تەمەنی نائومێدی ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە لەشیاندا کەمدەکات، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر جەستەی خانمان دەبێت و رەنگە ببێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە خەستکراوەی شەربەتی هەنار بخۆیت زۆرێک لە کانزا گرنگەکان دەگاتە ئێسک.


هەنار بۆ باشکردنی مەزاج
تێکچوونی باری دەروونی و مەزاج یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی کە بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوە دروست دەبێت، ژاپۆنیەکان تاقیکردنەوەیان لەسەر مشک ئەنجامدا و دەرکەوت خواردنی بڕێک هەنار باری دەروونی باشتردەکات.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure