ڤیدیۆ: ساتی تەقینەوەی چێشتخانەی ماڵێک بەهۆی لێچوونی غازەوە

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 4571‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە چەند رۆژێکە بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی لێچوونی غاز لە چێشتخانەی ماڵێک، تەقینەوەیەکی بەهێز روودەدات.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، خاوەنی ماڵەکە و منداڵە بچوکەکەی بە شانس بوون و چەند خولەکێک پێش رووداوەکە لە ژوورەکە دەردەچن، بەڵام راستەوخۆ دوای چونە دەرەوەیان تەقینەوەکە روودەدات.

ئەم رووداوە، لە وڵاتی چین روویداوە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر بڵاوبۆتەوە، ئەمەش بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی غازی ناوماڵ.

 

ئا:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure