پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 2714‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

دەچیتە بوارێکی نوێ و وزە و تواناکەت دەخەیتە کار و دەستکەوتێکی باش بەدەست دەهێنێت، ئەمڕۆ هەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەو کەسە نزیکبیتەوە کەلە دڵتدایە.
گا
پێویستە لە شوێنی کارەکەت زیاتر تەرکیز بکەیت تاکو نەکەویتە هەڵەوە، تۆ کەسێکی زیرەکیت و کاریگەریت هەیە لەسەر رەگەزی بەرامبەر.
دووانە
بەخت یاوەرت دەبێت و چەند کار و چالاکی ئەنجام بدەیت سەرکەوتوو دەبیت و خۆت دەسەلمێنیت، بەپێی بورجەکەت پەیوەندیەکی سەرکەوتوو پێکدەهێنیت و هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەیت.
قڕژاڵ
ئامۆژگاریت دەکەین لە شوێنی کارەکەت بە بێدەنگی تەماشای کەسانی چواردەورت بکەیت تاکو بڕیارێکی دروست بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لوت بەرز مەبە و پەلە مەکە لە بڕیارداندا.
شێر
ئەمرۆ لە ئامادەباشیدایت بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت، ئامۆژگاریت دەکەین زیاتر کات لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەریت کە بەرز دەتنرخێنن.
فەریک
ئاگاداربە و تەداخولی هیچ کێشەیەک مەکە تاکو کەس نەتوانیت خاڵێک لە دژی تۆ بگرێت، هەروەها تا دەتوانیت ئەمڕۆ دان بە خۆتدا بگرە و نەرم و نیانتربە لە قسەکردندا و گوێ لە خۆشەویستەکەت بگرە.
تەرازوو
ئەمرۆ لەهەموو لایەکەوە بەختەوەریت و دەتوانیت پلان بۆ ئەو پڕۆژەیە دابڕێژیت کە ماوەیەکە لە مێشکتدایە، هەروەها چارەسەری زۆرێک لە کێشە سۆزداریەکانت دەکەیت.
دووپشک
لە شوێنی کارەکەت بەرەو باشتر تێبکۆشە و لە هەمانکاتدا خۆت و دەستکەوتەکانت بپارێزە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کاتێکی خۆش و پڕ ڕۆمانسیەت لەگەل خۆشەویستەکەتدا بەسەر دەبەیت.
کەوان
بەبێ ئەوەی مافی کەس بخۆیت بەسەر کۆسپەکاندا سەربکەوە و دەگەیت بەو ئامانجەی بۆ خۆتت دیاری کردووە، ئەگەر دەتەوێت کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت چارەسەر بکەیت نەرم و نیانی بنوێنە.
گیسک
تواناکانت بخەرە گەڕ بۆ ئەوەی پسپۆری و زانیاری بەسودی نوێ لە شوێنی کارەکەت فێربیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئامۆژگاریت دەکەین هەوڵبدەیت لە خۆشەویستەکەت تێ بگەیت و چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزیتەوە.
سەتڵ
سەرەڕای فشارەکانی سەرت دەستکەوتێکی دارایی باش بەدەست دەهێنیت، دوودڵ مەبە لە دەربڕینی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت و کۆتایی بە چاوەڕوانی بهێنە.
نەهەنگ
ئامۆژگاریت دەکەین لە شوێنی کارەکەت بە ئاسانی متمانە بە کەس نەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پێویستە بزانێت هەر کارێک کاردانەوەی خۆی هەیە هەربۆیە ئاگاداری چۆنیەتی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure