بۆ یەکەمجار سەنا بەرزنجی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا روونکردنەوە دەدات

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 4557‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمە هونەرمەندی کورد سەنا بەرزنجی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە لەسەر دەرکەوتنی لە کلیپەکانی.

 

سەنا بەرزنجی رایدەگەیەنێت:  من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم کە لەوەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم و دەمەوێ سەرنجم لەسەر دەنگ و شیعر وملودیانەی بێ کە ھەڵیدەبژێرم 

راشیدەگەیەنێت : ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم. ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرینگ نەبوو و بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سەرنجی بدەینێ و گرینگ بێ ئاڵبۆمی ڕاز بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من و من ئەمڕۆش یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی.

ماوەیەک پێش ئێستا سەنا بەرزنجی ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکردەوە و کەسێک رۆڵی دەبینی بە ناوی باڤی بەڵام بەشێک لە هەوادارانی وایان زانی کە ئەو کەسە سەنا بێت تاوەکو ئێستاش روون نییە ئەم وێنەیەی ئەمجارە سەنا دایناوە خۆیەتی یاخود نا.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure