لە یەكەمین دیداری خۆشەویستیدا ئەم كارانە مەكە

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 1175‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
-خۆت دوامەخە: هەرچییەكت كردووە مەهێڵە لەوە دوابكەویت. رێزگرتن لە كاتی دیدار هەمیشە گرنگە بە تایبەت لە یەكەمین دیداردا. ئەگەر درەنگ بكەویت وا تێدەگات كە زۆر بەلاتەوە گرنگ نییە.


-باسی پەیوەندییەكانی پێشووتی بۆ مەكە: یەكەمین دیدار كاتێكی گونجاو نییە بۆ باسكردنی دڵدارەكانی پێشوو ئەو بابەتە هەڵبگرە بۆ دیدارەكانی دواتر، خۆ ئەگەر ئەو باسەیش هاتە پێشەوە هەڵبدە زوو خۆتی لێ دەرباز بكەیت و زۆری لەسەر نەڕۆیت.


-باش گوێ لێنەگرتن: یەكەمین دیدار ئەگەر بابەتێك تیایدا گرنگ بێت مەسەلەی گوێگرتن و بایەخدانە بە بەرامبەرەكەت. چونكە ئەو دەرفەتەیە كە زۆر شت بەرامبەر هاوژینە گریمانەكراوەكەت تێدەگەیت. كاتی گونجاوی پێببەخشە قسەكانی بكات. لە یەكەمین دیداردایە كە بڕیار دەدرێت پەیوەندییەكە بەردەوام بێت یان كۆتایی پێبهێنرێت. كارێك مەكە بەرامبەرەكەت ناچار ببێت چەندجارێك شت دووبارە بكاتەوە.


-شڕ و شێواو دەرمەكەوە: بایەخنەدان بە جلوبەرگ و دیمەنت ئەو واتایە دەبەخشێت كە دیدارەكەت بەلاوە گرنگ نییە. ئەگەر نەتوانی بە جلوبەرگ و دیمەنێكی گونجاوەوە بچیت بۆ دیدارەكە، دوای بخە بۆ كاتێكی دیكە. تەنیا لەبەر ئەوەی كە هەست بە تەنیایی دەكەیت داوای دیدار لە بەرامبەرەكەت مەكە. خۆتی بۆ ئامادە بكە و رێزی لێ بگرە.


-هەموو چیرۆكی ژیانتی بۆ مەگێڕەوە: هەوڵبدە دیدارەكە بە گفتوگۆی خۆش و پێكەنینەوە بەسەر ببەیت. ئەگەر بەسەرهاتی خۆتی لە منداڵییەوە تا ئێستا بۆ بگێڕیتەوە ئەوا نەك هەر بەرامبەركەت بێزار دەكەیت بەڵكو هیچ نهێنییەك ناهێڵیتەوە ببێتە ئاڵنگاریی بۆ بەرامبەرەكەت. هەروەها بەرامبەرەكەت دەگاتە ئەو باوەڕەی كە ئامادەییت تێدایە هەموو شتێكی خۆت بۆ هەموو كەسێك باس بكەیت.


-نهێنی ئارەزووەكانت باس مەكە: مەچۆرە وردەكاریی ئەوەی كە لە پەیوەندیی سۆزداریدا حەزت لە چییە و حەزت لە چی نییە. مەودایەك بهێڵەرەوە بۆ خەیاڵ.


-هەڵسوكەوتی خراپ: زۆر گرنگە لە یەكەمین دیداردا رەفتاری جوان بنوێنیت. ئەمە بەو مانایە نا كە رەق و قیت دانیشیت و سروشتی راستەقینەی خۆت بشاریتەوە، بەڵكو پابەندبوون بە هەندێك ئەتەكێتی جوانەوە، بۆ نموونە: ئانیشك مەخەرە سەر مێزەكە، كە شۆربات خوارد مەهێڵە دەنگی لێوەبێت، لەوكاتەدا بنێشت مەجو، كارێكی باشە بیروبۆچوونی خۆت لەسەر مەسەلەیەك دەرببڕیت بەڵام نابێت بەزۆر بیسەپێنیت بەسەر بەرامبەركەتدا، لەبەر ئەوە چەلەحانە مەكە. بابەتی سووكتر و كۆمەڵایەتیتر هەڵبژێرە بۆ گفتوگۆ. رێز لە بیروباوەڕی بەرامبەركەت بگرە.


-خۆتمەسەپێنە: یەكەم دیدار كاتێكە بۆ ئەوەی خۆت و خۆشەویستەكەت یەكتری بناسن، بۆیە هەوڵمەدە لەم یەكەمین دیارەدا هەموو شتێكت لە هاوبەشەكەت دەستبكەوێت بە تایبەت بەریەككەوتنی جەستە، هەوڵبدە گوێی لێبگریت و سەرنج لە قسە و رەفتارەكانی بدەیت.


-هاوڕێكانت بانگهێشت مەكە: دانیشتنی بەكۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێیاندا كارێكی خۆشە و پەسەندە بەڵام نەك لە یەكەم دیداردا. ئەم دانیشتنە پێویستە دووبەدوو بێت. بانگهێشتكردنی هاوڕێكانت هەڵبگرە بۆ ئاییندە.

پ. ل. م
ب: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure