بەڕوو خواردنێكی بەسوودی زستانەیە

تەندروستی :: 10/12/2019‌ :: 922‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

زانا ئیتالییەكان دەڵێن"بەڕوو بەهایەكی بەرزی خۆراكی تێدایە و خواردنی لە نێوان  ژەمەكاندا، كاتێك هەست بە برسیەتی دەكەیت، بەسوودە. هەروەها دەتوانرێت بهاڕدرێت و بكرێتە ناو شۆربا و زەڵاتەوە.

 

 بەڕوو مادەیەكی بەسوودە بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە چونكە یەكەی گەرمیی كەمی تێدایە لەبەرامبەردا ریشاڵی خۆراكیی زۆرە. هەروەها كۆنترۆڵی ئاستی پەستان لە خوێندا دەكات و رووبەڕووی  نەخۆشییەكانی دڵ دەبێتەوە چونكە رێژەیەكی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە لەبەرامبەر دا رێژەی سۆدیۆمی كەمە. بۆ پێستیش بەسوودە چونكە ئەنزیمی دژەپیریی تێدایە و دەتوانێت پرۆتینە خراپبووەكان چارەسەر بكات. هەروەها رێژەیەكی زۆری هایدرۆكاربۆنات و پۆتاسیۆم و زنك و فسفۆر و ئاسن و پرۆتین و ریشاڵی تێدایە كە دەبنە مادەیەكی پڕ بەهای خۆراكیی بەسوود.

 پێكهاتە فلافونویدیە سروشتییەكانی ناو بەڕوو، هەوكردن كەمدەكات و كۆنترۆڵی دەكات چونكە گلوتینی تێدانییە و ئەو كەسانەی كێشەیان لە كۆئەندامی هەرسدا هەیە دەتوانن بیخۆن.
بەسوودیشە بۆ ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە چونكە رێژەی شەكرەی كەمە بەشێوەیەك كەمترە لەو رێژەیەی لەناو برنج یاخود نان-دا هەیە. بۆیە ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە دەتوانن بەكاڵ-ی یان بە برژاوی، بەتەنیا، یاخود لەگەڵ خواردنی تردا بیخۆن. 

پ: ل. م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure