به‌م ماسكه‌ پێستت وەکو بەفر سپی بکەرەوە

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 15621‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ماسكى زه‌یتى باده‌م ماسكێكى زۆر باشه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ و سپیكردنه‌وه‌ و بریقه‌دان به‌ پێستى ده‌موچاو.


زه‌یتى باده‌م پێست نه‌رم و شێدار ده‌كات و بۆ هه‌موو جۆره‌كانى پێست ده‌بێت، به‌تایبه‌تى پێستى هه‌ستیار و وشك، ئه‌م ماسكه‌ سه‌ره‌ ڕه‌شه‌كانى ژێر پێستى ده‌موچاو و په‌ڵه‌ى ڕه‌شى ژێر چاو و زیپكه‌ ناهێڵێت و پێست سپى ده‌كاته‌وه‌.

پێداویستییكانى ماسكه‌كه‌:
یه‌ك كه‌وچكى گه‌وره‌ زه‌یتى باده‌م.
یه‌ك كه‌وچكى گه‌وره‌ هه‌نگوین.
یه‌ك كه‌وچكى گه‌وره‌ ئاوى لیمۆ.

ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانى:
هه‌موو پێداویستییه‌كان له‌ قاپێكدا تێكه‌ڵاو بكه‌، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر پێستى ده‌ستت ماسكه‌كه‌ تاقیبكه‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بزانیت له‌گه‌ڵ پیستت ده‌گونجێت، دواتر به‌ فڵچه‌یه‌ك بیده‌ له‌ ده‌موچاوت و وازیلێبێنه‌ با بۆماوه‌ى 10 خوله‌ك به‌ ده‌موچاوته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوى شله‌تێن ده‌موچاوت بشۆ.

پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا 1 جار ئه‌م ماسكه‌ بده‌یت له‌ ده‌موچاوت


و: هونه‌ر كه‌مال

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure