گەنجانی ئەم وڵاتە هاوسەرگیری رەتدەکەنەوە

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 977‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

راپرسییەك كە لەناو هەزار گەنجی تەمەن بیستەكان ئەنجامدراوە لە كۆریای باشوور ئاشكرای دەكات 9.0% راكانیان ئەرینی بوون دەربارەی هاوسەرگیری و منداڵبوون.

 
 لەكاتێكدا حكومەتی كۆریای باشوور  هەوڵی تەواوەتی دەدات بۆ ئەوەی هانی هاوڵاتیانی بدات هاوسەرگیری بكەن و منداڵ بخەنەوە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ئاسیاییە بیر لەوە ناكەنەوە هاوسەرگیری بكەن یاخود خێزان پێك بێنن و زۆربەیان بەخێوكردنی ئاژەڵانیان لا پەسەندترە.

 ئەو راپرسیە لە لایەن كۆمەڵەی نیشتەجێكردن و تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی لە كۆریای باشوور ئەنجام دراوە و ئاشكرای دەكات سی كەس لە كۆی 100 دەتوانن بیرۆكەی هاوسەرگیری بەتەواوەتی رەتبكەنەوە ئەگەر هاوسەرەكانیان یاخود دەستگیرانەكانیان لەدژی بیرۆكەی بەخێوكردنی ئاژەڵ بن.

هەروەها لەو راپرسیەدا هاتووە 60% ئەو گەنجانە بەباشی دەزانن كە هەندێك لە فرۆشتگا و جێگە تایبەتەكان رێگری لەهاتنە ژورەوەی منداڵان بگرن چونكە بێزار كەرن ئەوەش وا دەكات لە بیرۆكەی منداڵ خستنەوە هەڵبێن.
هەروەها لەو راپرسیەدا هاتووە 9.3 % چونە ژورەوەی منداڵان بۆ ئەو شوێنانە بە پێشێلكاری دەزانن.
96.4% لە هاوڵاتیە كۆریەكان  پێیان وایە  بەخێوكردنی ئاژەڵەكان وەك بەخێوكردنی تاكێكە لە خێزانەكانیان.
لەسەر پرسی هاوسەرگیری 47.3%  گەنجان بەنیازنین هاوسەرگیری بكەن و تەنها 18.6%  بەنیازی  هاوسەرگیری بوون و 56.9% لەدژی خستنەوەی منداڵن.
سێ بەشی بەشداربوانی ئەو راپرسیە دەڵێن باری كۆمەڵایەتی گونجاو نییە بۆ دروستكردنی منداڵ.
ئەو توێژینەوەیە ئاشكرای دەكات دیدو بۆچونی گەنجان دەربارەی پرسی هاوسەرگیری و منداڵبوون  لەچاو جاران گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە . 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure