وێنه‌ى ئه‌و ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى سواڵى ده‌كرد بڵاوكرایه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 9326‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌ یوتیوب و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وێنه‌ى ئه‌و ژنه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ملیۆنێره‌ سواڵ ده‌كات.

به‌پێى سایته‌ لوبنانییه‌كان، ئه‌و ژنه‌ ناوى وه‌فا محه‌مه‌د عه‌وزه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشینى شارى سیدا له‌ لوبنان ژیاوه‌، به‌ سواڵكردن توانیویه‌تى 900 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى په‌یدا بكات و هه‌مووى له‌ بانكێكدا له‌ لوبنان داناوه‌.

وه‌فا به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌زاییه‌كى باشى هه‌بووه‌ له‌ سواڵكردندا توانیویه‌تى وا له‌خه‌ڵك بكات به‌زه‌ییان پێیدا بێته‌وه‌ و پاره‌ى بده‌نێ، به‌هۆى ژماره‌ بانكییه‌كه‌یه‌وه‌ توانراوه‌ ئاشكرا بكرێت و به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ له‌ لوبنان زۆرێك له‌ خه‌ڵكى شۆك بوون و بڕوا ناكه‌ن كه‌ وه‌فا به‌ئاسانى هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوون و پاره‌یان داوه‌تێ.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure