هەبونی مووی سەر گوێ نیشانەی ئەم نەخۆشییەیە

تەندروستی :: 10/12/2019‌ :: 20892‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی كە لە بریتانیا بڵاوكراوەتەوە هەبونی مووی گوێ بە جەڵدەی دڵەوە بەستۆتەوە هەروەها دەڵێت نیشانەی ئازاری سنگ و سەرئێشە و دڵ تێكەڵهاتن و سڕبوونی دەستی چەپە.

 پزیشكەكانی ئەو توێژینەوەیە  ئاشكرایدەكەن پەیوەندیەکی توند لەنێوان هەبونی مووی زۆر و چڕی ناو گوێ و جەڵدەی دڵ هەیە و ئەو كەسانەی كە بەدەست گەشەی زۆری موو لەناو كەناڵی دەنگیدا دەناڵێنن زیاتر توشی جەڵتەی دڵ دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی گەشەی ئەو مووەیان كەمترە. 
 ئەوتوێژینەوەیە لە رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس بڵاوكراوەتەوە باسی لەوە كردووە  گەشەی لە پڕی مووی ناو گوێ نیشانەی نەخۆشیەكی دڵە 
هەروەها لەو توێژینەوەیەدا هاتووە ئەو كەسانەی  كە خاوەن گوێیەكی زۆر پێچاو پێچن زیاتر روبەڕوی نەخۆشیەكانی خوێنبەرەكان بەتایبەتی خوێنبەری تاجی دەبنەوە كە هۆكاری سەرەكی جەڵتەی دڵە بۆیە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی گەشەی مووی ناو گوێ و گوێی پێچاوپێچ نیشانەی توشبونە بە نەخۆشیەكانی خوێنبەرەكان.
لەو توێژینەوەیەدا هاتووە تا ئێستا دیار نییە بۆچی ئەو كەسانە مووی ناو گوێیان زۆر دەبێت بەڵام گەشەی رادەبەدەری موو لەناو گوێدا  بەهۆی بەدخۆراكی و نەخۆشیەكانی پێست و هەندێك دەرمانەوە روودەدەن.  

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure