وێنه‌یه‌كی سه‌یری قوباد هه‌مووان نیگه‌ران ده‌كات

دراما و سینەما :: 10/12/2019‌ :: 14244‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌كته‌ری دیار و ناسراوی ئێران شه‌هاب حسه‌ینی كه‌ له‌ناو هه‌وادارنیدا له‌ كوردستان به‌ "قوبادی دیوان سالار"ى زنجیره‌ درامای شه‌هرزاد ناسراوه‌، بووه‌ته‌ جێگەی نیگه‌رانی لایه‌نگران و هه‌وادارانی.

شه‌هاب له‌و وێنه‌یه‌دا به‌سه‌ر و قژی ماشوبرنجى رووخساری پیره‌ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ ئاشكرابوو ئه‌و وێنه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ فیلمی"مه‌ستى عه‌شق"ه‌، كه‌ باسی ژیانی مه‌ولانا و شه‌مس ته‌برێزی ده‌كات، شه‌هاب له‌و فیلمه‌دا رۆڵی شه‌مسی ته‌بریزی ده‌بینێت و رۆڵی به‌رامبه‌ریشی مه‌ولانایه‌ كه‌ پارسا پیرزفه‌ر رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت.

ئه‌و فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن فه‌تحی، ده‌رهێنه‌ری به‌ توانای ئێران و به‌هاوبه‌شی چه‌ند ئه‌كته‌ری ئێرانی و چه‌ند ئه‌كته‌ری تورك له‌ وڵاتی توركیا به‌رهه‌مدێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure