بۆ چی پیر ده‌بین و چی بكه‌ین پیربوون دوابخه‌ین؟

تەندروستی :: 10/12/2019‌ :: 1450‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


پیربوون ره‌وتێكی سروشتیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی مرۆڤ كه‌ زۆربه‌ی كات به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ هۆرمۆنه‌كاندا رووده‌دات، جگه‌ له‌وه‌ش چۆنیه‌تی ژیان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر زوو و دره‌نگ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

هه‌رچه‌ند ناتوانین رێگه‌ له‌ پیربوون بگرین و جینه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر پیربوونی مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌توانین له‌رێگه‌ی ژیانی ته‌ندروست و بوونی جه‌سته‌ و ده‌روونی ته‌ندروسته‌وه‌، ئه‌و ره‌وته‌ خاوبكه‌ینه‌وه‌.
  
پسپۆڕان ده‌ڵێن: "یه‌كێك له‌باشترین  رێگاكانی دواخستنی پیری، ده‌ستكاریكردنی جیناته‌كان و زیادكردنی ته‌مه‌نى خانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌".

چۆن رێگه‌ له‌ پیربوون بگرین،  ڤیتامین ئى بخۆن رێگریده‌كات له‌ چرچ و لۆچی هه‌وڵبده‌ن كێشتان كه‌م و گونجاو بێت و رێمه‌ده‌ن كێش به‌رده‌وام له‌ زیاد و كه‌مبووندا بێت.

به‌ڕاده‌ی پێویست ئاو بخۆنه‌وه‌وه‌ با جه‌سته‌تان ته‌ڕ و شێدار بێت و چرچولۆچی دروستنه‌بێت. خواردنی شه‌كر و شیرینی كه‌مبكه‌نه‌وه‌،  هه‌نگوین و ئۆمێگا سێ و ڤیتامینه‌كانى بخۆن، شه‌وانه‌ زوو و به‌ رێژەی پێویست بخه‌ون و په‌یوه‌ندی سێكسی ته‌ندروستیشتان بێت.

ڤیتامین  سى و دژه‌ ئۆكسیده‌كان به‌كاربێنن له‌ كهول و دووكه‌ڵه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌ و  به‌پێ بڕۆن و وه‌رزشبكه‌ن. خۆتان له‌ تیشكه‌ زیانبه‌خشه‌كانی خۆر بپارێزن.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure