کەپڵێکی پێشووی ئیڤانکا ترامپ ئاشکرابوو

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 2823‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دادی ئەمریکی چەند وردەکاریەکی پەیوەندییەکی کۆنی نێوان ئیڤانکا ترامپی کچی سەرۆکی ئەمریکا و (کریستۆفەر ستیل)ی ئاشکراکرد کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەفسەرەکانی دەزگای هەواڵگری بڕیتانیا (ئێم ئای 6).

مایکل هۆرتز سەپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی داد ئاشکرایکرد: پێش ماوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2016دا، ستیل راپۆرتێکی لەسەر پەیوەندی نێوان رووسیا و ترامپ نوسیوە و ئاماژەی بەوەداوە پاڵپشتی خێزانی ترامپ دەکات و دژیان نیە.
هەروەها دەوترێت ستیل دیاریەکی گرانبەهای بەخشیووەتە ئیڤانکا کە بریتیبووە لە چاکەتێکی (تەرتان)ی سکۆتلەندی، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ستیل و ئیڤانکا یەکەمجار ساڵی 2007  لە کۆبوونەوەیەکدا یەکتریان ناسیووە و ماوەیەک پەیوەندیان بەیەکەوە هەبووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure