ئه‌و هۆزه‌ى گۆشتى مرۆڤه‌كان ده‌خۆن ئه‌م ئه‌ندامه‌ى جه‌سته‌ى ژنه‌كانیان ده‌بڕنه‌وه‌..وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 11678‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى له‌ بابه‌تێكدا باس له‌ ژیانى هۆزێكى گۆشتخۆری مرۆڤ ده‌كات كه‌ په‌نجه‌ى ژنه‌كانیان بۆ رازیكردنى  به‌ره‌به‌باب و باوباپیره‌ مردووه‌كانیان ده‌بڕنه‌وه‌ و جه‌سته‌ى مردوه‌كانیان به‌ دووكه‌ڵ ده‌سڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.


دانیشتوانى ره‌سه‌نى هۆزی دانى له‌ دۆڵی بالیم له‌ بابوای رۆژئاوا له‌ ئه‌نده‌نوسیا ده‌ژین و 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر  زانایه‌كى رۆژئاوای له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌وانى دۆزیوه‌ته‌وه. 

ئه‌و هۆزه‌ ئه‌نده‌نوسیه‌  ماوه‌ى 250 ساڵه‌ نه‌ریتى زۆر ترسناك په‌یڕه‌وده‌كه‌ن له‌وانه‌ چه‌وركردنى جه‌سته‌ى مردووه‌كانیان به‌ ڕۆنى به‌راز و به‌كارهێنانى ته‌ورى له‌ به‌رد دروستكراو بۆ ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى ژنى هۆزه‌كه‌ى پێ ببڕنه‌وه‌  كه‌ كه‌سێكى نزیكى له‌ده‌ستده‌دات.

په‌نجه‌ى ئه‌و ژنانه‌ به‌ بیانووی رازیكردنى مردووه‌كانیان له‌ باو و باپیرانیانه‌وه‌ ده‌بڕنه‌وه‌  سه‌ره‌ڕای قورسی و ئه‌و ئازاره‌ى به‌ ژنه‌كانیان ده‌گات له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌ریتانه‌دا.

ئه‌و هۆزه‌ پێشوتر گۆشتى مرۆڤیان خواردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن: له‌دوای ساڵى نه‌وه‌ته‌كانه‌وه‌ وازیان له‌خواردنى گۆشتى مرۆڤ هێناوه‌.

وێنه‌ى ئه‌و هۆزه‌ له‌ لایه‌ن وێنه‌گری ئیتاڵی جیانلوكا شیودینى ته‌مه‌ن 41ه‌وه‌ گیراوه‌ دوای ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌دوای ئه‌و هۆزه‌دا له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌ڕاوه‌.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure