چیرۆكى ئه‌و زاوایه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خه‌سووى هه‌بووه‌..كۆتاییه‌كه‌ى دڵته‌زێنه‌

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 28441‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

حه‌سه‌نی 45 ساڵان كاتێك به‌ ماندوویی له‌كاره‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ، دیمه‌نێكی سه‌یری له‌ ماڵه‌كه‌یدا بینی، كه‌ تاوانێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌ بوو.


ئه‌و پیاوه‌ ئه‌فغانییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و كچ و زاواكه‌ی له‌ شاری تاران ده‌ژیان، كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵ و هاوسه‌ر و زاواكه‌ی له‌ ژووری نووستندا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بینێت، سه‌رتا ئه‌ندامی نێرینه‌ی زاواكه‌ی به‌ تێزاب ده‌سووتێنێت، دواتریش سه‌ری له‌جه‌سته‌ی ده‌كاته‌وه‌.

هاوسه‌ری حه‌سه‌ن خۆی رزگارده‌كات و داوای یارمه‌تی له‌ دراوسێكانی ده‌كات، به‌ڵام كاتێك دراوسێكان ده‌چنه‌ ماڵی ئه‌و ژنه‌، حه‌سه‌ن زاواكه‌ی به‌ دڵته‌زێنترین شێوه‌ كوشتووه‌.

ئه‌و پیاوه‌ ئه‌فغانییه‌ دوای رووداوه‌كه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌كانی دواییش ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌و ژنه‌ و زاواكه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بووه‌ له‌ په‌یوه‌ندی دابوون.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure