كه‌سێك پرسیارى كردووه‌ به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات... دکتۆر دواڕۆژ وەڵام دەداتەوە

تەندروستی :: 09/12/2019‌ :: 651‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دكتۆر دواڕۆژ: ناڵه‌ ناڵ كردن یان ده‌ربڕینى وشه‌ى جۆراوجۆر یان ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له‌كاتى خه‌ودا مه‌سه‌له‌یه‌كى مه‌ترسیدار نییه‌ و ره‌نگه‌ له‌ هه‌موو كه‌سێكدا رووبدات. 


دڵه‌ڕاوكێ و گوشارى ده‌روونی و نیگه‌رانی و هه‌موو كێشه‌ ده‌روونییه‌كانى دیكه‌ ده‌توانن ببنه‌ هۆى زیادبوونى ئه‌م دیارده‌یه‌. قسه‌كردن به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌  له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ مێشك ناتوانێت كرده‌وه‌ ده‌مارییه‌كانى جوڵه‌ یان قسه‌كردن له‌كاتى خه‌ودا بوه‌ستێنێت. زۆر كه‌س له‌وانه‌ كه‌ به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن كاتێك بێدار ده‌بنه‌وه‌ هیچیان له‌و قسانه‌ بیر نییه‌. باشتر وایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ قسه‌ى كرد وازى لێ بهێنیت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ مه‌ده‌ خه‌به‌رى بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ زه‌برى ده‌روونیى به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ى ترس و نیگه‌رانى. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتى خه‌ودا كه‌سه‌كه‌ ره‌فتارى توندوتیژى نواند یان هات و هاوارى زۆرى كرد پێویسته‌ دواتر سه‌ردانى پزیشك بكات.

هه‌ندێك جار مرۆڤ به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ ده‌ڕوات و ره‌نگه‌ له‌وكاته‌دا قسه‌ش بكات. ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكى جیاوازه‌ و پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونی بكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure