چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجراكێش له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵهاتن

هەمەڕەنگ :: 10/12/2019‌ :: 320‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


له‌ راستیدا خۆر هه‌ڵنایه‌ت و ئاوا نابێت ئه‌وه‌ ته‌نها فێڵێكه‌ كه‌ مێشكمان پێی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت، چونكه‌ خۆر شوێنه‌كه‌ی ناگۆڕێت به‌ڵكو زه‌وی ده‌خولێته‌وه‌ و ئه‌و رووه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌رین یان روو له‌ خۆر ده‌بێت یان رووی له‌ پشتی ده‌بێت.

ئایا قه‌ت پرسیارت كردووه‌ بۆچی كاتێك خۆر هه‌ڵدێت ره‌نگی ئاسۆی ئاسمان سوور ده‌بێت؟ هۆكاری ئه‌مه‌ ئه‌و رووناكییه‌یه‌ كه‌ له‌ خۆره‌وه‌ ده‌رده‌چێت و كاتێك دێته‌ ناو به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وییه‌وه‌ و ده‌درێته‌وه‌ ره‌نگه‌كانی سوور و زه‌رد به‌ دی ده‌كرێت، چونكه‌ درێژی شه‌پۆلییان زیاتره‌ له‌ ره‌نگی شین و سه‌وز.

هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ دوورگه‌كان خۆر هه‌ڵهاتن جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پیسبوونی به‌رگه‌هه‌وا له‌م شوێنانه‌دا كه‌متره‌ بۆیه‌ رووناكی خۆر باشتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

و: كێوان

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure