ڤیدیۆی ماچکردنی عودەی سەدام حسێن و کچە میدیاکارێک بڵاودەکرێتەوە

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 15211‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

عودەی سەدام حسێن، کوڕە گەورەی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بە کاری ناوازە ناسرا بوو، بە تایبەتی ئاهەنگە شەوانەکانی و تەقەکردن و غەدرکردن لە هاوڵاتیان.

 

ئەو، کە باوکی یەکێک بوو لە سەرکردە "دیکتاتۆرەکان" بە پاڵپشتی باوکی ئەو کارانەی دەکرد کە دواتر، لەبەر زۆری ئەو سکاڵایانەی لەسەری بوو، دەوترێت بە فەرمانی باوکی دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و بەو هۆیەوە دەشەلی.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت ژنە میدیا کاری سوری حەمیدە نعنع سەردانی عودەی دەکات و ماچی عودەی دەکات، رەنگە ئەمە یەکەمجار بێت عودەی لە گرتە ڤیدیییەکدا دەرکەوێت کە لە لایەن خانمێکەوە ماچ بکرێت.

 

لە دوو گرتە ڤیدیۆیی دیکەشدا دەردەکەوێت کە ناتوانێت بە تەواوی بڕوات بە ڕێگەوەو ئاسەواری تەقەکردنەکەی بەسەرەوە ماوە.

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure