كاریگه‌رییه‌كانی كافایین له‌سه‌ر مێشك و له‌ش

تەندروستی :: 09/12/2019‌ :: 735‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

كافایین مادده‌یه‌كی وریاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ خواردنه‌وه‌كانی وه‌ك قاوه‌ و چا و خواردنه‌ گازییه‌كان و وزه‌به‌خشه‌كان، هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ رۆژانه‌ به‌ هۆی یه‌كێك له‌م خواردنه‌وانه‌وه‌ بڕی كافایینی پێویستمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئایا چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه‌ له‌سه‌رمان؟


كه‌سێكی پێگه‌شتوو رۆژانه‌ ده‌توانێت بڕی 400 میلیگرام كافایین بخواته‌وه‌ واته‌ 4 كوپ قاوه‌ یان 10 كۆكاكۆلای قوتو یاخود دوو خواردنه‌وه‌ی وزه‌ به‌خش، كافایین ده‌توانێت ته‌ركیزی كه‌سه‌كه‌ زیاد بكات به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ كافایین تووشی دڵه‌راوكێت ده‌كات، كافایین رێگری له‌ ماده‌یه‌ك ده‌كات و ناهێڵێت مێشك ده‌ری بدات كه‌پێی ده‌وترێت  "ئه‌دینۆسین" كه‌ ده‌بێته‌ هه‌ست كردن به‌ ماندووی و ئاره‌زووكردن بۆ خه‌وتن.

بۆیه‌ كاتێك كافایین ده‌خۆیته‌وه‌ هه‌ست به‌ ماندووی ناكه‌یت، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێك كه‌سدا كافایین ده‌توانێت یاده‌وه‌ریت به‌هێز بكات به‌ڵام ئه‌مه‌ زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هۆگری كافایین نه‌بوون و ده‌گمه‌ن ده‌یخۆنه‌وه‌.


و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure