کچێک لەکاتی سەماکردندا تەقەی لێ دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 1557‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
خانمە سەماکەرێکی هیندی رەوانەی نەخۆشخانەکرا دوایئەوەی لە ئاهەنگێکدا فیشەکێک نرا بە روخساریەوە.

 
لەگرتەکەدا دەردەکەوێت کچە سەماکەرێکی هیندی لەسەر شانۆ سەمادەکات، کاتێک لەسەماکردن دەوەستێت بەمەبەستی وەرگرتنی پشویەک، دەنگی تەقەیەک دێت و فیشەکێک دەنرێت بە روخساریەوە.

پۆلیسی هیندستان بە ماڵپەڕی بی بی سی راگەیاند، ئامادەبوان توڕەبوون کاتێک سەماکەرەکە لەسەماکردن وەستاوە، داوایانلێکردوە بەردەوامبێت، لەناو ئامادەبواندا کەسێک تەقەی لێدەکات و فیشەکێک دەنێت بە دەمیەوە و رادەکات، سەماکەرەکە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆدەکرێت و ژیانی لەمردن رزگاردەکرێت.
پۆلیس بەدوای کەسی تاوانباردا دەگەڕێت بەمەبەستی وەرگرتنی سزاکەی.

و: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure