بەم سێ خواردنە تەندروستی دڵت بپارێزە

تەندروستی :: 09/12/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

دەتوانی چارەسەری گیرانی خوێنبەرەكان یاخود پاراستنیان لەرێگەی چەند گۆڕانكارییەک لە شێوازی ژیانت ئەنجام بدەیت بەتایبەت سیستمی خواردن.

 
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و ترشی چەوری ئۆمیگا 3 و چەوری تەندروستی و دژە ئۆكسید بۆ تەندروستی دڵ  بەسوودن.
پێگەی هێڵس لاین باسی هەندێك لەو خواردنانەی كردووە كە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزێت و رێگری لە گیرانی خوێنبەرەكان دەكات.
بروكلی
بروكلی پڕە لە ریشاڵی بەسوود بۆ تەندروستی و بە شێوەیەكی گشتی ئەو جۆرە سەوزانەكە وەك بروكلی و قرنابیت و كەلەرمە  گیرانی خوێنبەرەكان ناهێڵێت و لە نەخۆشیەكانی تایبەت بە خوێنبەرەكان دەتپارێزێت.
هەنار 
خواردنەوەی شەربەتی هەنار نمونەیە چونكە هەنار گیرانی خوێنبەرەكان چارەسەر دەكات و هاتوچۆی خوێن باشتر دەكات چونكە هەنار رێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسیدی تێدایە و ئۆكسیدی نیتریك لە خوێندا بەرهەم دەهێنێت.
زەردەچەوە 
زەردەچەوە پێكهاتەی بەهێزی دژە هەوكردنی تێدایە و زیانەكانی كە بەر دیواری خوێنبەرەكان دەكەوێت چارەسەر دەكات چونكە رێژەی هەوكردن كاریگەری راستەوخۆی لەسەر گیرانی خوێنبەرەكان هەیە. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure