7 نیشانە ئاشکرای دەکات ئەو کەسە دەیەوێت خۆی بکوژێت

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 1222‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دكتۆر محەمەد شامی راوێژكاری پزیشكی دەرونی لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی 7 نیشانە دەكات كە ئاشكرایدەكات ئەو كەسە دەیەوێت خۆی بكوژێت.

 
ئەو نیشانانە پێمان دەڵێن كە ئەو كەسە بەنیازی خۆكوشتنە. لەوانە:
بەردەوام دڵتەنگە و مەزاج و مۆرالی گۆرانكاری بەسەردا نایەت هەڵناچێت بەڵكو بەردەوام لە دڵتەنگیدا دەژیت.
زۆر باسی مردن دەكات و گرنگی بە ژیان نادات.
بڵاوكراوەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەردەوام باسی دڵتەنگی و مردن و بێ هیوایی دەكات.
ژیانی لە بوارە جیاجیاكانی وەك خوێندن و كاركردن و ئاین و كۆمەڵایەتی رادەوەستێنێت.
یارمەتی و هاوكاری لەكەس و كار و پزیشكەكان رەتدەكاتەوە.
پێشتر هەوڵی خۆكوشتنی داوە بەڵام شكستی هێناوە.
دكتۆر محەمەد شامی دەڵێت ئەگەر ئەو جۆرە نیشانانەت لەكەسێكدا بینی راستەوخۆ بیبە بۆ پزیشكی تایبەتمەند ئەگەر رەتیشیبكاتەوە و ئەگەر  پێویست بەوە بكات لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە  و لەوێ‌ دەست بەسەر بكرێت بیبە بۆ ئەوەی ژیانی رزگار بكرێت. 
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure