بەخواردنی ئەم میوەیە خۆت لە نەخۆشی شەكرە بپارێزە

تەندروستی :: 09/12/2019‌ :: 12828‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

پێگەی بوڵد سكای هندی بڵاویكردەوە  مۆز كە پێك هاتووە لە رێژەیەكی زۆری ڤیتامین و كانزا و پرۆتین و دژە ئۆكسید  سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ كاربوهیدراتی تەندروستی و دەبێتە ژەمێكی سوك و خۆش و پڕ لەوزە.

 
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە پێگەكە بڵاویكردۆتۆتەوە ئەو ریشاڵانەی لەناو مۆز دا هەیە رێژەی شەكرە لەناو خوێن كەم دەكاتەوە و دەبێتە چارەسەر بۆ نەخۆشی شەكرە لە جۆری دوو.
هەروەها یارمەتی چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس دەكات و كۆنترۆڵی كێش دەكات و چارەسەری لاوازی گورچیلە و جگەر دەكات و رێگری لەنەخۆشیەكانی دڵ و خوێنیەرەكان و چەند نەخۆشێكی تری درێژخایەن دەكات. 
خواردنی مۆز  بۆ نەخۆشی شەكرە بەسوودە ئەگەر ئەو بڕە بخورێت كە دەست نیشانكراوە چونكە ریشاڵی خۆراكی تێدایە و هەڵمژینی كربوهیدرات لەلایەن جەستەوە خاو دەكاتەوە كە دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی پرۆسەی هەرس ئەوەش دەبێتە رێگرتن لە بەرزبونەوەی لە بڕی کلوكوز لە خوێندا و كۆنترۆڵی شەكرە دەكات.  

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure