شێوەی هەردوو ددانەکانی پێشەوە کەسایەتی بەرامبەر ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 8652‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ددان تەنها بۆ جوینى خواردن و جوانکردنى دەم و روخسارى مرۆڤ نییە بەڵکو دەتواندرێت لە رێگاى شێوەى ددانەکانەوە کەسایەتى خاوەنەکەى دیارى بکرێت لەوانەش:

ئەگەر هەردوو ددانەکانى پێشەو چوار گۆشە بوون: کەسانى ئارامن و دەتوانن بە ئاسانى کۆنترۆڵى هەستە ناخۆشەکانیان بکەن و زۆرجاریش دەبینین دڵنەوایی کەسانى دیکە دەدەنەوە.

ئەگەر هەردوو ددانەکانى پێشەو هێلکەیی بوون: کەسانى هونەرمەند و دڵناسکن و زۆر گرنگى بە ووردەکارییەکانى ژیان دەدەن و زۆریش بە ئاسانى هەست بە نیگەرانییەکانى بەرامبەرەکەیان دەکەن.

ئەگەر هەردوو ددانەکانى پێشەو سێ گۆشە بوون: کەسانێکن زۆر گوێ بە ناخۆشییەکانى ژیان نادەن و هەمیشە دڵخۆش و دەمبەخەندەن، بۆیە دەبینین کەسانێکى زۆر لەدەوریان کۆدەبنەوە.

ئەگەر هەردوو ددانەکانى پێشەو لاکێشە بوون: کەسانێکن لە رواڵەتدا وەک خۆپەرست دەبیندرێت، بەڵام لە بنەرەتدا زۆر گرنگى بە بەرژەوەندییەکانى بەرامبەرەکەیان دەدەن و بەوە ناسراون کە بڕیارى بەپەلە دەدەن و هەمووشتێک دەکەن بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانیان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure