نهێنی پێسته‌ پرته‌قاڵییه‌كه‌ی ترامپ ئاشكرا ده‌بێت

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 2369‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سايتێکی سویسری فرۆشتنی به‌رهه‌م و كه‌ره‌سه‌ی ماكیاژ به‌هۆی داواكاری و ویستی زۆر له‌ سه‌ر ئه‌ساسێك به‌ ناوی ئه‌ساسی  ترامپ (ئه‌و ئه‌ساسه‌ی ترامپ بۆ پرته‌قاڵی کردنی پێستی به‌كاریدەهێنێت) له‌كارده‌كه‌وێت.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی نهێنی پێسته‌ پرته‌قاڵییه‌كه‌ی ترامپ ئاشكراده‌كات و نوسیویه‌تى "ئه‌و سایته‌ سویسریه‌ به‌هۆی ریكلام بۆ ئه‌و ئه‌ساسه‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاریده‌هێنێت و به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى و داواكردنى له‌كاركه‌وتووه‌".

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ترامپ ئه‌ساسی "BHC 60"   به‌كارده‌هێنێت و به‌و ئه‌ساسه‌ پێستی پرته‌قاڵی ده‌كات، هه‌مووكات چه‌ندین دانه‌ له‌و ئه‌ساسه‌ له‌ ژووره‌كه‌ی داده‌نرێت.

ئه‌و به‌رهه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێست په‌رته‌قاڵی و بۆرنزی ده‌كات، سروشتی بوون، دره‌وشاوه‌یى و سافییه‌كی بێ وێنه‌ی پێده‌به‌خشێت و نرخه‌كه‌یشی 7 دۆلاره‌.

پ: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure