بزانە لەم ئاهەنگە بووکێکى دیکە چى لەزاوا دەکات .. ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 2860‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا لە میانى بەرێوەچوونى ئاهەنگێکى هاوسەرگیریدا، ژنێک بە عەزى بووکێنییەوە خۆیدەکات بەژوورەوە و هاواردەکات کە زاوا هاوسەرى ئەوە و مندالێکشیان هەیە، ئەم کارەش بووکە و ئامادەبووان شۆک دەکات.


وەک لە دیمەنەکەدا هاتووە، لە کاتى قۆناغى سەماکردندا ئەو ژنە بەعەزى بووکێنییەوە دەستى منداڵێکى گردووە و خۆیدەکات بەناوى ئەو ئاهەنگەدا و هاوار دەکات کە بووکە مێردەکەى لێدزیووە و ئەو منداڵەیان هەیە، ئەمەش بووکە تووشى شۆک و سەرسوڕمان دەکات.

بەڵام لە کۆتاییدا زاوا بە پێکەنینەوە رایدەگەیەنێت، کە ماوەیەکى زۆرە بیرى لەوپیلانە کردووەتەوە تا هەستى راستەقینەى بووکە بزانێت و دڵى ئامادەبووان خۆش بکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure