هۆکارەکەی نامۆیە... پیاوێک تاوانى دەستدرێژى ئەنجامدا و دادوەر سزای نەدا

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 2011‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پیاوێکى کوێتى بەتەمەن دەستدرێژى دەکاتە سەر ژنێک و لە کاتى دادگایی کردنى لە تاوانەکەى دەبوردرێت و لە سزادان رزگارى دەبێت.


 بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک کە کامێراى چاودێریی ناو ئەسانسۆرێک لە بنکەى تەندروستى تۆمارى کردووە و  داواکارى گشتى وەک بەڵگەیەک لە دادگا بەکاریهێناوە، ژن و منداڵێک لەناو ئەو ئەسانسۆرە بوونە و پیاوە بەتەمەنەکەش سێ جار دەستى بۆ ملى ئەو ژنە بردووە و قسەى نەشیاوى بەرامبەرى بەکارهێناوە.

لە ئەنجامدا دادوەر بڕیاریداوە کە سێ مانگ زیندانى بکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەى چۆتە تەمەنەوە بڕیارەکە لەسەرى جێبەجێ ناکراوە و وەک لێبوردنێک لە سزادان رزگارى بووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure