خیانه‌تى پیاوێك له‌ناو پاركێكدا له‌ تاران رووداوێكى دڵته‌زێنى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 1184‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك له‌ شاری تاران، كه‌ به‌ نیازبوو له‌ هاوسه‌ره‌ گه‌نجه‌كه‌ی جیاببێته‌وه‌، تووشی كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو  ده‌بێت.


رۆژی شه‌ممه‌ 7ی كانوونی یه‌كه‌م، خێزانێكی تارانی ده‌چنه‌ لای پۆلیس و هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكیان به‌هۆی  رووداوێكه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن، زاوای خێزانه‌كه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌، به‌ تۆمه‌تبارى ئه‌و روواوه‌ له‌قه‌ڵمده‌ده‌ن.

ئه‌و پیاوه‌ كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵ بووه‌ له‌گه‌ڵ كچی ئه‌و خێزانه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌، به‌نیاز ده‌بێت له‌ هاوسه‌رەكه‌ی جیاببێته‌وه‌ و لەگه‌ڵ یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی بانكه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌رەكه‌ی و كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌زانێت و ئاگادار ده‌بێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ پاركێكدا یه‌كتر ببینن.

بۆیه‌ به‌ باوكی ده‌ڵێت، ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانی بباته‌ پارك و داوای لێده‌كات بیانبات، ئه‌و پیاوه‌ به‌ ته‌مه‌نەش كچه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی ده‌باته‌ پارك، به‌ڵام له‌وێ زاواكه‌ی و ژنێك ده‌بینێ پێكه‌وه‌ و دانیشتوون و قسه‌ده‌كه‌ن، بۆیه‌ جه‌ڵته‌ لێیده‌ده‌دات و یه‌ك كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچ ده‌كات.

زاوای ئه‌و پیاوه‌ وه‌كو تاوانبار ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی نا ئه‌نقه‌ست زیندانی ده‌كرێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure