په‌تاته‌ى كوڵاو بخۆ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ له‌ جه‌سته‌تدا رووبدات

تەندروستی :: 09/12/2019‌ :: 1814‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


په‌تاته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینه‌كانی گرووپی B و C یه‌، هه‌وره‌ها زۆرترین ریشاڵ و پۆتاسیۆمی تێدایه‌ بەسوودە و فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، بۆ دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌سووده‌.

په‌تاته‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر ئاماده‌ده‌كرێت، به‌ڵام باشترین و به‌سوودترین شێوازی به‌كارهێنانی به‌ كوڵاوییه‌ و ئه‌م سوودانه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت:
- رێگریده‌كات له‌ نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك
- به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری
- راگرتنی شه‌كری ناو خوێن
- پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و ده‌مار و ماسولكه‌كان
- چالاككردنی كارلێكی خانه‌كانی له‌ش
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌رى كوونبوونی دڕه‌كه‌ مۆخ له‌ كۆرپه‌له‌كاندا
- بنیاتنان و به‌ هێزكردنی ماسولكه‌كان

- به‌سووده‌ بۆ دابه‌زاندنى كێش و له‌ژێر رێنمایی كه‌سانى پسپۆڕدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ دابه‌زاندنى كێش و تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure