ببینه‌ ئه‌و دووانه‌ لكاوه‌ى جیهانیان شۆك كرد دواى 29 ساڵ ئێستا چیان لێهاتووه‌؟

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 9250‌ جار بینراوە
dwarozh
ئابى و بریتانى هێنسڵ


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئابى و بریتانى هێنسڵ، 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌دایكبوون و به‌ شێوه‌یان جیهانیان شۆك كرد، پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیان پێشبینیان بۆ كردن "نه‌توانن ماوه‌ى 24 كاتژمێر زیاتر بژین"، به‌ڵام ئێستا گه‌وره‌بوون و ژیانێكى ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.


ئه‌م دوو كچه‌ كه‌ ناویان ئابى و بریتانیه‌ له‌ساڵى 1990 له‌ ویلایه‌تى مینیسۆتا له‌ ئه‌مریكا له‌ دایكوباوكێك به‌ناوه‌كانى پاتى و مایك له‌دایكبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى وایده‌كرد ئه‌م دووانه‌یه‌ جیاواز بن ئه‌وه‌یه‌، دوو سه‌ر و یه‌ك جه‌سته‌یان هه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ى له‌دایكبوون پزیشكه‌كان به‌ دایك و باوكیان راگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".

ئه‌م دووانه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ترسى گیان له‌ده‌ستدانیان ره‌تیانكرده‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكرێت، ئێستا ته‌مه‌نیان بووه‌ به‌ 29 ساڵ، دوو بڕوانامه‌ى جیاوازیان هه‌یه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ فێرى شۆفێرى بوون و ده‌یانه‌وێت خۆشه‌ویستیان هه‌بێت و بچنه‌ ژیانى هاوبه‌شه‌وه‌.

ئابى له‌باره‌ى چیرۆكه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ هه‌رگیز خواستى ئه‌وه‌مان نه‌بووه‌ كه‌ جیابینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر جیابووینایه‌ته‌وه‌ هه‌رگیز نه‌مانده‌توانى ئه‌و كارانه‌ بكه‌ین كه‌ ئێستا ده‌یانكه‌ین".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure