پێشبینى ئەستێرەکانى بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 2748‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کاوڕ
بەربەستێک دێتە پێشت، هەوڵبدە کۆنترۆڵى خۆت لەدەست نەدەیت و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەیت، لەڕووى سۆزدارییەوە پێویست ناکات رووبەڕووى خۆشەویستەکەت ببیتەوە، هەوڵبدە ئەو دۆخە تێپەڕێنیت.

گا
هەلى کارێکت بۆ دەرەخسێت و سەرکەوتوو دەبێت لە بەدیهێنانى ئامانجەکانت، لەڕووى سۆزدارییەوە دڵى خۆشەویستەکەت بەدەستدەهێنیت و کاتێکى خۆش پێکەوە بەسەر دەبەن.

دووانە
کارەکانت بە شێوەیەکى رێکوپێک ئەنجامدەدەیت و دەبیتە جێگاى سەرنجى هەمووان، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرتە و هەلێکى گونجاوە بۆ دروستکردنى خێزان.

قرژاڵ
لەلایەن بەڕێوەبەرەکەتەوە دەستخۆشیت لێدەکرێت و خەڵاتێکى باش دەکرێت، لەڕووى سۆزدارییەوە بەدۆخێکى هەمواردا تێدەپەڕێت و دۆخەکە لە بەرژەوەندى تۆ نابێت.

شێر
کەسێک لەکارەکەت یارمەتیت دەدات، هەوڵبدە لە داهاتوودا پاداشتى بدەیتەوە، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بە خۆشەویستێکى نوێ دەکەوێت و کاتێکى خۆش پێکەوە بەسەر دەبەن.

فەریک
لەکارەکەت سەرکەوتوو دەبیت و دەستخۆشیت لێدەکرێت، هەوڵبدە سوود لەودۆخە وەربگریت، لەڕووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە چیتر درۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت نەکەیت بە پێچەوانەوە تاهەتایە لەدەستى دەدەیت.

تەرازوو
لەکارەکەت سەرکەوتوو دەبيت و لەلایەن بەڕێوەبەرەکەتەوە دەستخۆشیت لێدەکرێت، لەڕووى سۆزدارییەوە گرنگى بە خێزانەکەت دەدەیت و خۆشەویستى نێوانتان بەهێز دەبێت.

دووپشک
کەسێک هەوڵدەدات پەیوەندى نێوان خۆت و هاوڕێکانت تێکبدات، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، لەڕووى سۆزدارییەوە مەهێڵە چیتر خۆشەویستەکەت چاواڕوانيت بکات، هەنگاوى جددى بنێ بۆ بەدەستهێنانى.

کەوان
رۆژێکى ناخۆش و پڕ لە کێشە تێدەپەڕێنیت و هاوڕێ خراپەکانت بۆ ئاشکرا دەبێت، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بە خۆشەویستە کۆنەکەت دەکەوێت و دووبارە هەست بۆى دەجوڵێت.

گیسک
لەکارەکەت تووشى گرفتێک دەبیت، بەڵام هێندەى پێناچێت چارەسەر دەبێت، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرت نییە و ناتوانیت چیتر درۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت.

سەتڵ
هەست بە متمانە بەخۆبوون دەکەیت و هەلێکت بۆ دەڕەخسێت بۆ بەدیهێنانى ئاواتەکانت، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بە دۆست و خۆشەویستانت دەکەوێت و کاتێکى خۆش پێکەوە بەسەر دەبەن.

نەهەنگ
پێویست بە نیگەرانى ناکات ئەوەندەى پێناچێت کێشەکان چارەسەر دەبن، لەڕووى سۆزدارییەوە کاتێکى خۆش بەسەر دەبەیت و ناکۆکییەکانى نێوانتان چارەسەر دەبن.


وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure