مۆزێک دەخوات نرخەکەی 12 دەفتەر دۆلارە... ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 4236‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد 
دوای ئەوەی هونەرمەندێكی ئیتاڵی بە ناوی "Maurizio Cattelan  لە پیشانگەی میامی دوو تابلۆ لە بەرهەمە نوێیەكەی خۆی كە مۆزێكی چەسپاو بە دیوارەوەیە، بە 121 هەزار دۆلار دەفرۆشێت، هونەرمەندێكی ئەمریكی بە ناوی ڤەیڤید داتۆنا، سێیەمین مۆزی چەسپاو بە دیواردا كە پێشبینی كرابوو، بە 150 هەزار دۆلار بفرۆشرێت، لە دیوارەكە دەكاتەوە و دەیخوات.

ئەو هونەرمەندە كە مۆزەکە دەبینێت، لەبەردەم كۆمەڵێكی زۆر لە پەیامنێران و وێنەگرانی ئامادە لە پێشانگەكە كە شۆك بوون، مۆزەكە لە دیوارەكە دەكاتەوە و دەڵێت:  ئەمەش كارێكی هونەری بە ناوی هونەرمەندی برسی و  ئەو كات مۆزەكە دەخوات.

 دەیڤید  دوای خواردنی مۆزەكە  دەڵێت: خواردنی مۆزی 121 هەزار دۆلاری زۆر بە تام بووە.

بەڕێوەبەرانی پیشانگەكە و هونەرمەندی خاوەن بەرهەم، ئەو هونەرمەندە دەبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی پیشانگەكە و هۆكاری ئەو كارەی لێدەپرسن و  دواتر مۆزێكی دیكە لە جێ ئەو مۆزە دادەنێنەوە.
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure