ئەو هونەرمەندەی هاوڕێکانی بەشداری پرسەکەیان نەکرد

دراما و سینەما :: 08/12/2019‌ :: 3421‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پرسەی هونەرمەندی میسڕی محەمەد خەیری کە لە مزگەوتی عومەر مکرەم لە مەیدانی ئازادی ئەنجامدرا چۆڵبوو لە هونەرمەندان و تەنیا دەرهێنەر محەمەد موختار و عومەر موسا ئەمینی پێشووی کۆمکاری عەرەبی لە پرسەکەدا ئامادەبوو.

هەروەها هیچ ئەندامێکی سەندیکای هونەرمەندان لە پرسەکەدا ئامادە نەبوون کە ئەمەش رووداوێکی دەگمەنە و تا ئێستا رووینەداوە.
رۆژی دووشەممەی پێشوو هونەرمەندی میسڕی محەمەد خەیری بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا و لە بەناوبانگترین کارە هونەریەکانی فیلمی (عومر لەحزە)بووە لەگەڵ خانمە هونەرمەند ماجیدە رۆڵی تێدا بینیووە.

و: هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure