لەبەر ئەم هۆکارە باوکێک 11 داواکاری کچەکەی رەت دەکاتەوە

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 1750‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە رووداوێکی سەیردا کچێکی سعودی تەمەنی گەیشتە 37 ساڵی بەبێ ئەوەی هاوسەرگیری بکات، لەبەر ئەوەی باوکی هەموو داواکارەکانی ڕەتکردووەتەوە.

 
بەپێی رۆژنامەی عوکازی سعودی ئەم کچە لە دادگا سکاڵای لەسەر باوکی تۆمارکردووە لەبەر ئەوەی بەبێ بوونی هۆکارێکی باوەڕپێکراو داواکارەکانی رەتکردووەتەوە تاکو تەمەنی گەیشتووەتە 37 ساڵ و لە ئێستادا ئەگەری هاوسەرگیریکردنی کەمترە.

 

ئەم خانمە دەڵێت لە ماوەی چەند ساڵی پێشوودا 11 کەس هاتوونەتە داوای، بەڵام باوکی بەردوام رەتی کردوونەتەوە بە بیانووی ئەوەی کەسەکە گونجاو نیە یان شایەنی لەمە باشترە یان جارێک گومانی ئەوە دەکات داواکارەکەی تەماعی کردووەتە مووچەکەی.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure