نهێنییه‌كی سه‌یر و نه‌بیستراو له‌سه‌ر برات پیت ئاشکرا دەبێت

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 2913‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

برات پیت ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆڵیوود له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی خۆیدا، له‌ وەڵامی پرسیاری ئه‌نتۆنی هاپكینز پیشه‌كه‌شكاری ئه‌مریكی له‌سه‌ر به‌رز و نزمییه‌كانی ژیانی نهێنییه‌ك  ئاشكرا ده‌كات.


براد وتی" به‌شێكی زۆرله‌ ژیانم پڕ بووه‌ له‌ كێشه‌ و به‌رزی و نزمی جوراوجۆر، به‌ تایبه‌ت ئه‌م  له‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا زۆرترین كێشه‌ و ناخۆشیم ئه‌زموون كردووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا نه‌متوانیوه‌ ته‌نانه‌ت یه‌كجاریش بگریم و ئه‌مه‌ بیست ساڵه‌ من نه‌گریاوم و نازانم  ئه‌م بابه‌ته‌ تا چه‌ند ماوه‌ی دیكه‌ درێژه‌ی ده‌بێت".

ئه‌و ئه‌ستێره‌ جیهانییه‌ له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجلینای هاوسه‌ری سه‌ڕه‌رای بوونی 6 منداڵ خۆی به‌تاوانبار ده‌زانێت و ده‌ڵێت: من به‌باشی تێگه‌یشتووم كه‌ له‌جیابوونه‌وه‌كه‌ماندا منیش تاوانباربووم و ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی خێزانه‌كه‌مان هەبووه‌.

بڵاوکردنەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure