باوەڕناکەیت پزیشکان چیان لەگەدەی ژنێکدا دەرهێنا

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 4187‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


بەردەوام لە وڵاتی هیندستان سەیر و سەمەرەترین حاڵەتە پزیشکیەکان تۆماردەکرێت، لەم دواییەشدا ژنێکی هیندی پزیشکانی شۆککرد پاش ئەوەی 700 کیسیان لە گەدەیدا دۆزییەوە.

 
لە وردەکاریدا، ژنێکی تەمەن 29 ساڵ بەهۆی ئازاری سکەوە سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی گوندی (ساندالام)ی کردووە، چونکە چی جارێک خۆراکی دەرخوارد هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد و دەڕشایەوە.

بەپێی رۆژنامەی زە سەن، پاش ئەنجامدانی پشکنین پزیشکان بۆیان دەرکەوت کیس لەناو گەدەیدا هەیە، بەڵام لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا شۆکبوون بەوەی 758 کیسی جیاوازیان لەناو گەدەیدا دەرهێنا کە نیوەی گەدەی گرتبووەوە.

پزیشکان ئاماژەیان بەوەدا حاڵەتی ئەم کچە زۆر دەگمەنە و بەهۆی کرمی شریتیەوە دروستبووە، چونکە کاتێک ئەم کرمانە دەگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ و هێلکە دروست دەکەن ئەم کیسانە لە لەشدا دروست دەبێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure