لەبەر نەبوونی پارە کارێکی نەشیاو بەرامبەر منداڵەکەیان دەکەن

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 15161‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پۆلیسی ناوچەی جیزە پزیشکێک و هاوسەرەکەیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی ئەوەی بڕیاریانداوە منداڵەکەیان بەجێ بهێڵن و نەچنەوە بەدوایان لەبەر ئەوەی بەرگەی خەرجی بەخێوکردنی دووانەکەیان نەگرتووە.

 
بەڕێوەبەری دایەنگەیەک پەیوەندی بەبنکەی پۆلیسی ئەوسیمەوە کرد و ئاماژەی بەوەدا ژنێک منداڵەکانی لە دایەنگە داناوە بە بیانووی ئەوەی ناسنامەکەی نوێ دەکاتەوە، بەڵام دواتر نەهاتووەتەوە بەشوێنیاندا.

پاش ئەنجامدانی بەدواداچوون دەرکەوت ژنەکە ناوی (ڕەشا.ه) ژنی ماڵەوەیە و هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە و لەسەر ئەوە رێککەوتوون دووانەکەیان لە دایەنگە بەجێ بهێڵن و نەچنەوە بەدوایاندا لەبەر ئەوەی خەرجی بەخێوکردنیان زۆربووە و پیاوەکە پارەیەکی زۆری خەرجکردووە تاکو لەدایکبوون.

پاش دەستگیرکردنیان پزیشکەکە دانی بەوەدانا خۆی و ژنەکەی چەند ساڵێکبوو هاوسەرگیریانکردبوو و منداڵیان نەبوو هەربۆیە بڕیاریاندا پارە پاشکەوتکراوەکەیان بۆ منداڵی بلوری خەرجبکەن و لەکۆتاییدا دووانەیەکیان بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەرجی بەخێوکردنیان زۆربووە بڕیاریانداوە وازیان لێ بهێنن.

وەرگێڕان:ه.ف

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure